پێشبینی دەکرێت عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی ئابووری بکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی کرد، عێراق لەماوەی ئەمساڵدا بەرزترین ئاستی گەشەی ئابووری تۆماربکات لەناو وڵاتانی کەنداوی عەرەبی.

بەپێی پێسبینییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، “عێراق لەناو وڵاتانی کەنداوی عەرەبی کە دەوڵەمەندن بە نەوت، لەمساڵدا بەرزترین ئاستی گەشەی ئابووری بەڕێژەی %3.6 تۆمار دەکات”.

هەر بەپێی پێشبینییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، سعودیە بەڕێژەی %2.8 و عەمان بەڕێژەی %2.5 و قەتەر بەڕێژەی %1.9 و کوەیتیش بەڕێژەی %0.9 گەشەی ئابووری تۆماردەکەن.

هاوکات، پێشبینی دەکات میسڕ لەمساڵدا بەڕێژەی %3.3 و مەغریب بەڕێژەی %5.7 و جەزائیریش بەڕێژەی %3.4 گەشەی ئابووری تۆماربکەن.

جێی باسە ئەگەر پێشبینییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی راست بن، یەکەمجارە مەغریب گەشەیەکی ئابووری لەمجۆرە بەخۆیەوە دەبینێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا