پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا لە هێزە ئەمنییەكان دەكات رووبەڕووی ئەوانە ببنەوە، کە ئارامی و ئاسایشی خەڵک تێکدەدەن و سنوورەکانی یاسا دەبەزێنن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و لێپرسراوی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و ماندوبوونی هێزە ئەمنییەکانی کرد لە بەرامبەر هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان، ژیان و ئارامیی خەڵک و جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلالیش ئامادەیبوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی داوایکرد وەک هەمیشە هێزە ئەمنییەکان ئامادەبن بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک کە سەقامگیریی هەرێم تێکبدات و ژیانی خەڵکەکەی بخاتە مەترسییەوە.
لە کۆتایشدا جەختی لەوەکردەوە، “سەقامگیریی خاک و خەڵکەکەمان لەسەروو هەموو شتێکەوەیە و رێگە بە هیچ کەسێک نادەین یاساشکێنی بکات، داواتان لێدەکەم بە هەموو شێوەیەک رووبەڕووی ئەوانە ببنەوە کە ئارامی و ئاسایشی خەڵک تێکدەدەن و سنوورەکانی یاسا دەبەزێنن”.