هەردوو حزبی دیموكرات دوای یەكگرتنەوەیان پەیامێك ئاراستەی رای گشتی دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەردوو حزبی دیموكرات دوای یەكگرتنەوەیان پەیامێك ئاراستەی رای گشتی دەكەن و رایدەگەیەنن “یەكگرتنەوەی حیزبی دیموكرات، دەستپێكی قۆناغێكی نوێ لە تێكۆشان و خەبات دەبێت”.

لە پەیامەكەدا هاتووە، بە خۆشحاڵی و شانازییەوە ڕادەگەیەنین كە سەرئەنجام وتووێژەكانی نێوان ڕێبەریی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی دیموكراتی كوردستان، گەیشتە ئاكامی دڵخواز و، یەكگرتنەوەی حیزبی دیموكراتی لێ كەوتەوە.

ئەوەشهاتووە، كاتێك لە سەرماوەزی ١٣٨٥ی هەتاوی (دێسەمبری 2006)، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە درێژەی ناكۆكییە ناوخۆییەكانیدا، تووشی لێكدابڕان و جیابوونەوە بوو، ئەم ڕووداوە شەپۆلێكی گەورە لە نیگەرانی و بەداخبوونی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، ڕێكخراو و كەسایەتییەكانی دۆست و دڵسۆزی ئەم حیزبەی بە دوای خۆیدا هێنا.

باس لەوەشكراوە، لەمڕۆ بە دواوە كۆتایی بە تێكۆشانی بەجیای هەر دوو لای دیموكرات دێت. ڕێكخراوە و ئۆرگان و دامەزراوەكانی هەر دوو حیزب لە كوردستان و دەرەوەی وڵات، بەپێی ڕێككەوتنە دوو لایەنییەكان و ڕێوشوێنە دیاریكراوەكان و لەژێر ڕێنوێنی و چاوەدێریی ڕێبەرییەكی هاوبەشدا، لە ژێرناوی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێراندا، یەك دەگرنەوە و درێژە بە تێكۆشانی خۆیان دەدەن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک