هەندرێن محەمەد: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێویستی بە 25 ملیۆن دۆلارە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەگەر بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تۆماری بایۆمەتری و تەكنۆلۆجیا بەكاربێت، ماوەی هەشت مانگ بۆ ئامادەكاری پێویستە، باس لەوەش دەكات، بۆ ئامادەكاریی هەڵبژاردن نزیكەی 25 ملیۆن دۆلار بودجە پێویستە.

هەندرێن محەمەد، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان، رۆژی چوارشەممە 25_1_2023، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەگەر تۆماری بایۆمەتری و تەكنۆلۆجیا بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەكاربێت، سەرەڕای ئەوەی كە لە پەیڕەوی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكاندا باس لە ماوەی شەش مانگ بۆ ئامادەكاری كراوە، رەنگە هەشت مانگ كاتمان پێویست بێت.

هەندرێن محەمەد وتیشی، كۆمیسیارانی داهاتوی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بڕیار دەدەن كە چەندە كات پێویستە بۆ ئامادەكاریی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان و دەبێ چاوەڕوان بین رێكارەكانیان بۆ كورتكردنەوەی ئەو ماوەیە چی دەبێت.

روونیشیكردەوە، بودجەی پێویستی كۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە 25 ملیۆن دۆلار مەزەندە كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا