كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دەڵێت، پێویستە پرۆسەی سیاسی نەیاری كەم بێت چونكە بوونی نەیاری بەهێز دەبێتە مایەی ئیفلیج بوونی پرۆسەكە و باس لەوەش دەكات، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10ی 10 دەكەن.

بێستوون حەمە ساڵح، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵی دادگەریی، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: نەخشەی سیاسی عێراق لە دەرەوەی عێراق دادەڕێژرێت، ئەوەی كاریگەری هەیە لەسەر پرۆسەی سیاسی شیعەكانن كە دابەش بوون بەسەر دووبەرەدا، بەرەیەكیان ئێران پاڵپشتییان دەكات و بەرەیەكیان ئەمریكا دەیانجوڵێنێت و پاڵپشتییان دەكات، بەرەی سەر بە ئێران لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندایە.

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵی دادگەریی وتی: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش پشتگیری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە دەكەن لە 10ی 10، بەڵام لە عێراق هەڵوێست و بڕیارەكان لە هەركاتێكدابێت گۆڕانكارییان بەسەردا دێت.

وتیشی: بە بڕوای ئێمە پێویستە پرۆسەی هەڵبژاردن نەیاری كەم بێت چونكە نەیاری زۆربێت تەمەنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەم خولەی ئێستا نە باشتر دەبێت نە زیاتر دەبێت، ئەگەر چەند هێزێكی سیاسی كاریگەر نەیاری پرۆسەی سیاسی بن، ئاستەنگی گەورە بۆ پرۆسەی سیاسی دروست دەبێت و هەر لە سەرەتاوە ئیفلیج دەبێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک