هەڕەشە لەسەر پۆستی سەرۆككۆماری بۆ كورد هەیە

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراقدا دەڵێت، پۆستی سەرۆككۆمار كە پشكی كوردە هەڕەشەی لەسەرە و باس لەوەش دەكات، هەر لە ئێستاوە ئاماژەكان دڵخۆشكەر نین بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی تشرینی داهاتوو، پێدەچێ ببێتە سەرەتای تەقینەوەی یەكجاری ململانێی ناوەكی ركابەرە سەرەكیەكان و بەریەككەوتنی بەرژەوەندی زلهێزەكانی دەرەكی.

لە نووسینێكدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بەختیار شاوەیس وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی نووسیویەتی: هەرلەئێستاوە ئاماژەكان دڵخۆشكەر نین بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی تشرینی داهاتوو، پێدەچێ ببێتە سەرەتای تەقینەوەی یەكجاری ململانێی ناوەكی ركابەرە سەرەكیەكان و بەریەككەوتنی بەرژەوەندی زلهێزەكانی دەرەكی.

دەشڵێت، كورد تەنها ناوی كاندیدەكانی ئاشكرا كردوە و رۆڵی تەماشاكەر دەبینێ، بەڵام دەست هەڵدەگرێ لەسەرۆككۆماری؟! ئەمەیان ماویەتی لێی بگەین بەڵام هەڕەشەیشی لەسەرە.

دەقی نووسینەكە:

هەڵبژاردن یان تەقینەوەی پێشوەخت؟!

هەر لە ئێستاوە ئاماژەكان دڵخۆشكەر نین بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی تشرینی داهاتوو، پێدەچێ ببێتە سەرەتای تەقینەوەی یەكجاری ململانێی ناوەكی ركابەرە سەرەكیەكان و بەریەككەوتنی بەرژەوەندی زلهێزەكانی دەرەكی.

كۆكردنەوەی ئەم فاكتانەی خوارەوە راستی قسەكانی سەرەوە زیاتر دەردەخات:

١- جنین بلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق ، سێشەمەی رابردوو لەئەنجومەنی ئاسایش هۆشداری لەفەشەلی هەڵبژاردنی پێشوەختەداو گوتی بەم دۆخە ئەمنیەوە هەڵبژاردنی پێشوەخت شكست دەهێنێت، ئەمەش دوای ئەوە هات كە:

٢- ئیهاب ئەلوەزنی چالاكوان لەكەربەلا تیرۆركراو و شەوی دواتر خۆپیشاندەران بینای سەفارەتی ئێرانیان هەر لەوێ سوتاند.

ئەمە لەكاتێكدا كە بلاسخارت بە عەرابی هەڵبژاردنی پێشوەخت دادەنرێ لەدوای خۆپیشاندانەكانی تشرینی ٢٠١٩

٣- هەرلەئێستاوە سەدریەكان دەڵێن ١٠٠٪ سەرۆك وەزیرانی داهاتوو لەئێمە دەبێت، ئەمەش بەمانای؛ تەقینەوەی ناكۆكیەكانی ناو ماڵی شیعە، چونكە هێزە حەشدەیەكانی نزیك ئیران، بەم پەیامەی سەدریەكان رازی نین و جاروبار لەسەر شەقامەكانی بەغداد باسكی هێزیان نمایش دەكەن و دەڵێن ئامادەی شەڕین.

هەربۆیە:

٤- بەپەلە عەمار حەكیم بژاردەی بەهێزی بایكۆتی هەڵبژاردنی لەناو ماڵی شیعە وروژاند.

٥- لەولایشەوە ، هەر لەئێستاوە حەلبوسی و جەماعەتەكەی تەپڵ بۆ سەرۆككۆماری لێدەدەن، كەئەمەش بەمانای:

٦- تەقینەوەی تەواوەتی ناكۆكی لایەنە سونیەكان، بەتایبەتی لەنێوان خەمیس خەنجەر و محمد حەلبوسی.

٧- لەهەردوو تابلۆ شیعی و سونیەكەوە، پاشەكشەی خۆكاندیدكردنی ئەو چالاكوانانەی لێكەوتەوە كە لەمەیدانی تەحریر داوای گۆڕینی سیستەمی سیاسی و گۆرینی دەستوور و دەركردنی دەستی دەرەكیان دەكرد.

٨- لەپەیوەندیدا بەكوردەوە،

كورد تەنها ناوی كاندیدەكانی ئاشكرا كردوە و رۆڵی تەماشاكەر دەبینێ، بەڵام دەست هەڵدەگرێ لەسەرۆككۆماری؟! ئەمەیان ماویەتی لێی بگەین بەڵام هەرەشەیشی لەسەرە.

پرسیارێكی جدی ماوە؟

ئەرێ بەراست ئەگەر هەر لەئێستاوە شیعەكانی سەدر سەرۆك وەزیران و سونەكانی حلبوسی سەرۆككۆماریان بۆخۆیان مسۆگەر كردوە، ئیتر هەڵبژاردن چی مەغزایەك هەڵدەگرێ، جگە لەتەقینەوەیەكی پێشوەختی ناكۆكیەكان؟

یان ئەمە ئەوە نیە كە:

هەڵبژاردن ئەگەر بیشكرێت نەتیجەی نابێت

د.بەختیار شاوەیس

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا