پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایدەگەیەنێت بەهۆی پەسەندكردنی ژمارەیەك تانەوە ئەنجامی بەشێك لە ناوەندەكانی دەنگدان هەڵدەوشێتەوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەمڕۆ دووشەممە 22_11_2021 لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، پاش تەواوبوونی ڕوانین لە سەرجەم تانەكان و ناردنی بۆ دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان، كە ژمارەیان 1436تانە بوو وە دوایین بڕیاری دەرچوو لەسەریان لە لایەن دەستەی ناوبراو بە جۆرێك بڕیاری رەتكردنەوە دراوە لەسەر 1415 تانەی پاڵێوراوان.
لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە، 21 بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیاران هەڵوەشاوەتەوە، 15بڕیاریان پەیوەندیان بەهۆكاری ڕێكاریەوە هەیە كە كۆمسیۆنی پابەندكردووە بە دووبارە ژماردن و جیاكردنەوەی دەستی بۆ ئەو وێستگانەی تانەی لەسەردراوە.
ئەوەشخراوەتە ڕوو شەش بڕیاری تریان تێیاندا تانەكانیان پەسەندكراوە بە هۆكاری یاسایی و هونەری، كە ئەنجامی بەشێك لەناوەندەكانی دەنگدان هەڵدەوشێتەوە.
رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكە رانەگەندراوە.