بەرپرسێکی کۆمسیۆن: لە هەولێر دەنگدانی تایبەت بەبێ کێشە بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بەیانیی ئەمڕۆوە دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی 15 پارێزگای عێراق دەستیپێکردووە، لە هەولێر زیاتر لە پێنج هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەرپرسی تەکنیکی نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، پڕۆسەکە بە رێکوپێکی بەڕێوەدەچێت.

بۆتان شێرکۆ جاف، بەرپرسی تەکنیکی نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە رێکوپێکی بەڕێوەدەچێت و هیچ گرفتێکمان بۆ دروست نەبووە.

لەبارەی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بۆتان جاف وتی، ئەمڕۆ هیچ ئەنجامێک راناگەیەندرێت و لەگەڵ ئەنجامی هەڵبژاردنی گشتیدا رادەگەیەندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا