یەكێك لە بریندارەكانی ئاگرەكەی مزگەوتەكەی هەولێر گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی رۆژی 10 ی ئەم مانگە ئاگر لە مزگەوتێكی شاری هەولێركەوتەوە، بەوهۆیەوە سێ‌ كەس برینداربوون، ئەمڕۆ یەكێك لە بریندارەكان گیانی لە دەستدا.

مامۆستا عەبدولرەحمان پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی بارۆ لە هەولێر ئاشكرایكرد، ئەو گەنجە بەنگلادیشیەی لە مزگەوتەكەدا كاری دەكرد و لە ئاگرەكەدا سوتا گیانی لەدەستدا.

پێشتر بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاندبوو، كە سێ كەس لە رووداوی ئاگر كەوتنەوەی مزگەوتی بارۆ برینداربوون، یەكێكیان ئەو گەنجە بەنگلادیشییەبوو ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا، یەكێكیان بنیادنەری مزگەوتەكە و یەكێكیشیان ئەو وەستایە بووە كە بۆ چاككردنەوەی مۆلیدەی مزگەوتەكە چووبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا