پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە30ی نیسان، نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت لەسەروو 88 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 88 دۆلار و 19 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 82 دۆلار و 37 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەردەوامی دانوستاندنەکانی غەززە و ئیسرائیل لەبارەی ئاگربەست، بەهۆکاری دابەزینی نرخی نەوت دادەنرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامە.