پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سبەینێ سێ شەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر ئەو سكاڵایە دەدات كە دژی درێژكردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە.
بەپێی بەرنامەی كاری دادگای فیدراڵی، رۆژی سێشەممە دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەسەر سێ سكاڵای تۆماركراو كۆدەبێتەوە، یەكێك لە سكاڵاكانیش لە دژی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە و داواكراوە یاسای درێژكردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان پوچەڵبكرێتەوە كە لە 9ی تشرینی یەكەمی 2022 دەرچووە و ماوەی كاری پەرلەمانی بۆ ساڵێك درێژكردووەتەوە.
پێشتر تیمی پارێزەرانی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریاندا بایكۆتی دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بكەن بەهۆی بڕیارێكی پێشتری دادگاكە لە دژی ناردنی پارە لە حكومەتی عێراقیەوە بۆ حكومەتی هەرێم.