لیژنە پەرلەمانییەكەی عێراق بۆ كێشەی زەوییەكانی كەركوك دەست بە كارەكانی دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەو لیژنە پەرلەمانییەی بۆ پرسی خاوەندارێتی زەوییەكانی سەرگەڕان و پەلكانە پێكهاتووە، دوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە دەست بەكارەكانی دەكاتەوە و هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت ببێتە رێگر لەبەردەم كارەكانی ئەم لیژنەدا.

رێبوار تەها ئەندامی پەرلەمانی عێراق كە هاوكات ئەندامی ئەو لیژنەیەیە كە پەرلەمانی عێراق پێكهیناوە بۆ یەكلاییكردنەوەی خاوەندارێتی زەوییەكانی پەلكانە و سەرگەڕان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لیژنەكە بەردەوامە لەكارەكانی هەرچەندە بەهۆی پرۆژە یاسای بودجەوە بۆ ماوەیەك كارەكانمان وەستان، بەڵام دوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە دەست بەكارەكانمان دەكەینەوە.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: لیژنەكە هێزی یاسایی هەیە نە حكومەت و نە هیچ لایەنێك ناتوانێت كاری ئەم لیژنەیە رابگرێت چونكە بەرزترین دەسەڵاتی یاسادانان ئەم لیژنەی پێكهێناوە.

روونیشیكردەوە، كۆمەڵێك بەڵگە و دێكیۆمێنت دراوە بە لیژنەكەیان و راپۆرتێكی تەواو پێشكەش بە لیژنەكە كراوە، دەربارەی خاوەندارێتی رەسەنی ئەو زەوییانە و كێ تەعریبی كردووە.

ئاشكراشیكرد، كورد و توركمان هاوڕان لەسەر ئەم دۆسییەیە.

لیژنەكە رۆژی 28ی 12ی 2020 یەكەم سەردانی مەیدانییان بۆ كەركووك ئەنجامدا، لە شاری بەغداش چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا