وەزیری تەندروستی دوا ئاماری قوربانیانی تۆپبارانەكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری قوربانیانی بۆردومانی سەیرانگای پەرخی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی راگەیاند.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارە و تەندروستی زاخۆ ئامادەیی تەواوی چارەسەركردنی بریندارانمان كردوەو هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك و هەولێرمان راسپاردوە بۆ پاڵپشتیكردنی تەواوی چارەسەركردنی برینداران و ئامادەیی بۆ هەر پێداویستیەكی پزیشكی و ئەمبوڵانس و پزیشكانی پسپۆڕ.

راشیگەیاندوە، بەهۆی ئەو بۆردومانەوە هەشت گەشتیار گیانیان لەدەستداوە پێش گەیشتن بەنەخۆشخانە هەمویان گەنج و منداڵن و یەكێكیان منداڵی یەك ساڵانە، چوار كچ و چوار كوڕن.

لەبارەی بریندارەكانیشەوە رایگەیاندوە، پێشوازی لە 26 بریندار كراوە 3 لەوان رەوانەی شاری دهۆك كراون بەهۆی سەختی برینەكانیان لە مێشك و سەریانداو 6 برینداریش تریش پێویستیان بە نەشتەرگەری هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا