کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئادار، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبارێت، لەکاتەکانی ئێوارە بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری گۆرینی بۆ شێوەی تاوە باران و بروسکە هەیە لە شارەکانی هەولێر و دهۆک و دەوروبەری، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەی هەینی22ی ئادار، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەرەبەیان دابارین بەشێوەی نمە باران دەستپێدەکات سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکان و بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبارێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ شێوەی دابارینەکە بۆ تاوە باران بروسکە دەگۆڕێت بەجۆرێک هەندێک کات بۆماوەیەکی کەم پێشبینی لێزمە بارانیش دەکرێت لەسەنتەری شاری هەولێر و دەوربەری و هەروەها لەناوچەکانی گەرمیاندا، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە سێ بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 15پلەى سیلیزى

سلێمانی :14 پلەى سیلیزى

دهۆک : 14پلەى سیلیزى

کەرکوک : 20پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 16پلەى سیلیزى

زاخۆ : 15پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 4پلەى سیلیزى

سۆران : 12پلەى سیلیزى

گەرمیان : 18پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا