دوای ڕووداوەکەی غوێران.. عێراق سنوورەکانی لەگەڵ سوریا چڕدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا جەختی لەوەکردەوە، سنوورەکانی عێراق و سوریا پارێزراون و قورسە داعش بتوانێت ئەو سنوورانە ببەزێنێت.

جەبار تائی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا ڕایگەیاند، “سنوورەکانی عێراق و سوریا پارێزراون و هێزە عێراقییەکان هەستاون بە هەڵکەندنی خەندەقێک بە قوڵی سێ مەتر و بەرزی مەترێک و دانانی دیوارێکی ئاگرین”.

وتیشی: ئەو داعشانەی لە زیندانی غوێران لە حەسەکە هەڵدێن، ناتوانن لە خاکی سوریاوە بێنە ناو خاکی عێراق.

ڕۆژی پێنجشەممە 20ی کانوونی دووەمی 2022، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ژمارەیەک ئەندامی داعش لەکاتی کردنەئامانجی زیندانی غوێران لە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، هەڵهاتوون.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک