حەلبووسی و رەئیسی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە درێژەی سەردانەكەی بۆ ئێران لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی ئێران كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا ڕەئیسی دووپاتی كردووەتەوە، كە ئێران و عێراق سوورن لەسەر گەشەپێدانی پەیوەندییەكانیان و هیچ شتێك ناتوانێت پێوەندی قووڵی نێوان ئەو دوو وڵاتە دووچاری ئاستەنگ بكات.

سەرۆككۆماری ئێران ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەتوانێت هاوكاریی پەرلەمانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە و ئێران پەرە پێبدات، هەروەك پشتیوانییەكان بۆ پەلەكردن لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دووپاتكردووەتەوە.

لە دیدارەكەدا محەمەد حەلبوسی ڕایگەیاندووە، شاندەكەی هاوڕێی نوێنەرانی هەموو پێكهاتەكانی لە نێودایە و ئەوەش دەرخەری خواستی عێراقییەكانە بۆ پتەو كردنی پێوەندییەكان لەگەڵ ئێران.

هەر لە سەردانەكەیدا محەمەد حەلبوسی پێشتر لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران كۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا