فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسێكی باڵای بابل ده‌رده‌كرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی ئامادەنەبوون لەبەردەم دادگا لە حاڵەتی بەهەدەردانی پارەی گشتی، دەستەی نەزاهەی عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ بەڕێوەبەری ئێستای تەندروستی بابل دەركرد.

دەستەی نەزاهەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بابل پێشتر بۆ رونكردنەوە لەبارەی بەهەدەردانی پارەی گشتی بانگهێشتی دادگا كراوە، بەڵام ئامادەی داگا نەبووە بەو هۆیەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوە.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەئێستادا بە ماددەی 331 ە یاسایی سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیركردنی دراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەسەرەتای دەستبەكاربونیدا كازمی جەختی لەوە كردەوە سەرجەم ئەو كەسانە دەستگیردەكرێن كە دەسەڵاتەكانیان بۆ گەندەڵی و مەبەستی خراپ بەكارهێناوە، پێشتریش چەندین بەرپرسی دیكە بەهۆی تێوەگلانیان لە گەندەڵی دەستگیركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا