بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەکی باڵای ئەمنی پێکهێنرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەکی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێكهێنرا.

ئەمڕۆ شەممە9ی ئادار، جومانە غەلای، وتەبێژی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد،” لیژنەیەکی باڵای ئەمنی لەسەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنراوە، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، دادوەر عامر موسا حوسەینی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران، نوێنەرایەتی کۆمسیۆنی عێراق دەکات لە لیژنەکەدا.

ڕوونیکردەوە، ئەو لیژنە باڵا ئەمنییە دروستکراوە، بەئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەربەخۆیی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و پاراستنی دەنگدەران و بنکەکانی دەنگدان و کۆگا و کەرەستە و کەلوپەلەکانی تایبەت بەپرۆسەی دەنگدان، هەروەها لەکاتی گواستنەوەیاندا لە بنکەکانی دەنگداندا پارێزگاری لە سندوقەکانی دەنگدان دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا