شارەوانی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەوانی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، سەبارەت بە سزادانیان بەرامبەر بڕینەوەو لە ناوبردنی دارو درەخت.

لە ڕەگەیەندراوێکدا شارەوانی سلێمانی ئاماژە بەوە دەدات، ماوە‌یە‌كە‌ دیاردە‌ی بڕینی دار وشكاندنی دار ودرە‌خت زیادی كردوە‌ كە‌ئە‌مە‌ش دە‌بیتە‌ ھۆی تیكدانی ژینگە‌و كە‌م كردنە‌وە‌ی سە‌وزایی بۆ ئە‌و

بەو هۆیەوە شارەوانی سلێمانی کار بە چەند ڕێنماییەک دەکات، بۆ ئەوەی سزای ئەو کەسانە بدای کە دار دەبڕنەوەو لە ناوی دەبەن.

دەقی ڕاگەیندراوەکە

لە‌ناوبردن وبڕینە‌وە‌ی دارودرە‌خت سزای یاسای ھە‌یە‌
سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی ئاگادرای ھاوڵاتیان دە‌كات ھە‌ركە‌سێك ھە‌ستێت بە‌لە‌ناوبردن وبرینی دار لە‌ ڕە‌گە‌وە‌ سزادە‌دریت گە‌ر لە‌ناو ماڵە‌كە‌ی خۆشیابیت
ماوە‌یە‌كە‌ دیاردە‌ی بڕینی دار وشكاندنی دار ودرە‌خت زیادی كردوە‌ كە‌ئە‌مە‌ش دە‌بیتە‌ ھۆی تیكدانی ژینگە‌و كە‌م كردنە‌وە‌ی سە‌وزایی
بۆ ئەو مە‌‌بە‌ستە‌ سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی چە‌ند رێنمایە‌كی ھە‌یە‌ كە‌كاری پێكردوە‌
رێنمایە‌كانی سە‌رۆكا‌یە‌تی شارە‌وانی سلێمانی كە‌بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی باخچە‌كان لە‌كاتی بڕینە‌‌وە‌ی دار كاری پێكردوە‌
١-ھە‌رھاوڵاتیە‌ك ھە‌ستیت بە‌بڕینی دار ێك بە‌ئە‌نقە‌ست بە‌مە‌بە‌ستی بینا وھە‌رپرۆژە‌یە‌كی بازرگانی بە‌پێی تە‌مە‌نی دارە‌كە‌ سزادە‌دریت بۆھە‌ر ساڵێك بری (٣٥٠٠٠٠)سێ سە‌دوپە‌نجاھە‌زار دینار ‌ غە‌رامە‌دە‌كریت
٢-ھە‌رھاولاتیك ھە‌ستیت بە‌برینی دارێك بە‌مە‌بە‌ستی سوتاندن وبە‌كارھینانی دارە‌كە‌ كە‌دارە‌كە‌ لە‌شوینە‌گشتیە‌ كاندابیت وە‌ك باخچە‌و پارە‌كە‌كان سزادە‌دریت بە‌بری (١٥٠٠٠٠)سە‌دوپە‌نجا ھە‌زار دینار بۆھە‌رساڵێكی تە‌مە‌نی دارە‌كە‌
٣-ھە‌ردرە‌ختیك بە‌رنۆژنكردنە‌وە‌ وفراون كردنی ھە‌ردامە‌زراوە‌یە‌كی وە‌ك (بینای بازرگانی یان خانوو یان كارگە‌ ) دە‌بیت بۆھە‌رسالێكی تە‌مە‌نی دارە‌كە‌ بری (١٥٠٠٠٠یان ٢٥٠٠٠٠)سە‌دوپە‌نجاھە‌زار یان دووسە‌دپە‌نجاھە‌زار قە‌رە‌بوی بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی باخچە‌كانی سلێمانی بكاتە‌وە‌‌وە‌ یان دە‌توانیت ھاوشێوە‌ی درە‌ختە‌ ‌بڕاوە‌كان داربڕوینیتە‌وە‌
٤-لە‌كاتی روودانی خۆپێداكێشانی ئۆتۆمبیل یان ھە‌رھۆكارێكی تر كە‌نە‌خواز راوبیت بۆھە‌رسالێكی تە‌مە‌نی دارە‌كە‌ (١٠٠٠٠٠)سە‌دھە‌زار سزادە‌دریت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا