سەرۆك كۆماری عێراق باڵیۆزی ئەمریكا پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دكتۆر لەتیف جەمال رەشید ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تشرینی یەكەمی 2022، لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ئیلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.

لە سەرەتای دیدارەكەدا باڵیۆزی ئەمریكا پیرۆزبایی لە دكتۆر لەتیف رەشید كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری عێراق، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا، جەختی كردەوە لە سەر پابەندبوونی وڵاتەكەی بەپاڵپشتیكردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و سەلامەتی هاوڵاتیەكانی.

هەر لەو دیدارەدا ئەو پەیوەندییە دوو قۆڵیانە گفتوگۆی لەبارەوە كرا كە هەردوو وڵات پێكەوە گرێدەدات و هەروەها گرنگی بەهێزكردنیان كە جێگەی گرنگی هەردولان و بنەماكانی هەماهەنگی و هاریكاریش بەهێزدەكات لە تەواوی بوارە جیاوازەكان بە تایبەت بواری سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری كە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵات و گەل دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا