پۆڵه‌تیك پرێس:
عێراق واده‌ی به‌كارهێنانی 10 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنای تا كۆتایی ئه‌مساڵ ڕاگه‌یاند.
حه‌سه‌ن خه‌ڵاتی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌په‌رله‌مانی عێراق واده‌ی گه‌یشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا به عێراق ئاشكراده‌كات.
حه‌سه‌ن خه‌ڵاتی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرج، عێراق هێشتا له قۆناغی یه‌كه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادایه، به‌ڵام قۆناغێكی جیاوازه”.
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی عێراق، له‌كۆتایی ئه‌مساڵ 10 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گاته عێراق، كه ده‌توانرێت بۆ پێنج ملیۆن كه‌س به‌كاربهێندرێت.
له‌باره‌ی ستانداردی مردن به‌كۆرۆنا له عێراق حه‌سه‌ن خه‌ڵاتی باسی له‌وه‌كرد، ڕێژه‌ی مردن له عێراق كه‌متره له‌و ڕێژه جیهانییه‌ی بۆ ڤایرۆسه‌كه دیاریكراوه.
له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌پێشینه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌عێراق حه‌سه‌ن خه‌ڵاتی وتی، كادرانی پزیشكی و هێزه ئه‌منییه‌كان و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن، له‌گه‌ڵ تووشبووانی شێرپه‌نجه و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌ده‌ستی كه‌می به‌رگریی له‌شه‌وه ده‌ناڵێنن، پێش هه‌ر كه‌سێك ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرن.