پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەپەگە رایگەیاند، پێنج سەربازی توركیا لەلایەن گەریلاوە كوژران، وەك بەشێك لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویكردەوە: گەریلا لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی داگیركارییەوە قوربانییان داوە و ڕێگەیان بە سوپای توركیا نەداوە.
هەپەگە ئەوەشی وتووە: لە ئەنجامی چالاكی هێزەكانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەدا سەربازی سوپای توركیا كوژران.
ئاشكراشیكردووە، سوپای توركیا پێنج جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و جارێكیش بە چەكی كیمیایی بۆمبارانی ناوچەكانی بەرخۆدانیان كرد هاوكات حەوت جار بە فڕۆكەی جەنگی و دەیان جار بە تۆپ و تانك و چەكی قورس بۆردومانی ناوچەكانی بەرخۆدانی كرد.