پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە لەنزیک قوتابخانەیەکی حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە کاتژمێر 10:20 خولەکی ئەم بەیانییە ڕوویداوە و دەنگێکی بەهێز لە ناوچەکانی نزیک ڕووداوەکە بیستراوە.
بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان تا ئێستا سێ کەس بریندار بوون و هێشتا نازانرێت حاڵەتی گیان لەدەستدان هەبووە یاخود نا.