ئەو کوڕەی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە کچان و ژنان دەکرد دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی بووە هۆکاری ئەوەی کچە خوێندکارێک لە باڵەخانەیەکی بەرزەوە خۆی هەڵبداتە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت دەستگیرکرا.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، ئەو تۆمەتبارە هەڕەشەی لە چەندین کچ و ژن کردووە و بەهۆیەوە ژیانی چەندین کەس لە مەترسیدا بووە، هەر ئەویش بووەتەهۆی ئەوەی کچە خوێندکارەکەی هەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.

وتیشی، “دوابەدوای ئەوەی لە 19ی 4ی 2022 کچێک لە هەولێر ون بووبوو بەناوی ئاریان محەمەد خەلیل، کە قوتابی بوو لە پەیمانگای پۆڵیتەکنیک، باوکی هات داوای یاسایی تۆمارکرد و ئێمەش بەدواداچوونمان کرد، لە 21ی 4 تەرمەکەی لە یەکێک لە بینا تەواونەکراوەکانی ناو شاری هەولێر دۆزرایەوە و خۆی هەڵدابووە خوارەوە”.

باسی لەوەشکرد، “دوای ئەوەی زانیاریمان لە باوکی وەرگرت کە ئایا کەس هەبووە ببێتە پاڵنەر بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات، دواتر لە شوێنی خوێندنەکەی پرسیارمان کرد دەرکەوت کەسێك هەبووە بەردەوام هەڕەشەی لە ژیانی کردووە، دواتر لەڕێی ئەکاونتێکەوە لە فەیسبووکەکەی زانیمان ئەو کەسە کێیە کە هەڕەشەی لێکردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لەدوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ کەسی تاوانبار دانی بەوەدا نا کە بەردەوام هەڕەشەی لەو کچە کردووە و بووەتەهۆکاری گیان لەدەستدانی، لەگەڵ دانپێدانانەکەی و دەست بەسەردا گرتنی مۆبایلەکەی دەرکەوت چەندین کچ و ژنی دیکە لەژێر ئەو هەڕەشەیەدا بووە”.

جەختی لەوەشکردەوە، “هەموو ئەو گرتە ڤیدیۆیی و ئەو وێنانەی لە مۆبایلی ئەم کەسەدا بووە دەستیان بەسەردا گیراوە و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا