دادگای باڵا داوایەکی راکان جبووری رەتکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدڕاڵی، داوایەکی راکان جبووری، پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت لەبارەی سوێندخواردنی خۆی و دانیشتنی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رەتکردەوە.

دادگاکە دوو هۆکار بە پاساو دەهێنێتەوە و دەڵێت، ئەو روونکردنەوەیەی جبووری دەیەوێت لە تایبەتمەندێتی ئەوان نییە و ئەگەری هەیە ناکۆکی دروست بکات.

بەپێی بڕیارەکە کە دوای کۆبوونەوەیەکی دادگای فیدڕاڵی لە 13ـی ئەم مانگە دراوە، راکان جبووری، پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت داوای لە دادگای باڵای فیدڕاڵی کردووە بۆچوونی لەسەر یاساییبوونی دانیشتنی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگا روونبکاتەوە.

پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت داوای لە دادگاکە کردووە بۆی روونبکاتەوە ئەو 30 رۆژەی بەپێی یاسا وەکو وادە دیاریکراوە بۆ ئەندامانی ئەنجومەن تاوەکو سوێندی یاسایی تێدا بخۆن لە دوای ئەو دانیشتنەوەیە کە رۆژی دووشەممە 5ـی شوباتی 2024 بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانەوە نەکرا، یان ئەو دانیشتنە بە کۆبوونەوەی یەکەمی ئەنجومەن هەژمار ناکرێت.

دادگای فیدڕاڵی داواکەی راکان جبووری رەتکردووەتەوە و ئامادە نەبووە هیچ شیکردنەوە و رایەکی خۆی لەوبارەیەوە پێبڵێت، پاساویشی بۆ ئەوە ئەوەیە ئەو داواکارییە بەپێی مادەکانی 52 و 93ـی دەستووری عێراق و مادەی 4ی یاسای دادگا و هەندێک یاسای دیکەش لە تایبەتمەندێتی دادگاکە و دەسەڵاتەکانی نییە.

جگە لەوەش هۆکارێکی دیکەی رەتکردنەوەی داواکاری راکان جبووریی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی لە تایبەتمەندی و دەسەڵاتی دادگا نییە وەڵامی شیکردنەوەیەک بداتەوە کە لەلایەن یەکێک لە دەسەڵاتەکانی فەرمیی یان سەندیکا و یەکێتییەکانەوە بۆی بڕوات، بەتایبەت ئەو بابەتەی جبووری باسی دەکات کە بەلای دادگاکەوە رەنگە لە داهاتوودا ناکۆکی دروست بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا