سوید دەبێتە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆتایی مانگی داهاتوو سوید دەبێتە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ، وتەبێژی حكومەتی سویدیش دەڵێت، سەرجەم وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ لەو پرسە ئاگاداركراونەتەوە.

ئاژانسی بلومبێرگ، لە زاری وتەبێژی حكومەتی سویدەوە بڵاویكردووەتەوە، یەنس ستولتنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ سەرجەم وڵاتانی ناو هاوپەیمانی ناتۆی ئاگاداركردووەتەوە لەوەی كە دەبێت، كۆتایی مانگی داهاتوو سوید ببێتە ئەندامی نوێی هاوپەیمانێتییەكە.

ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ ئاماژەی بەوەداوە، سوید پابەندی سەرجەم داواكارییەكانی هاوپەیمانی ناتۆ بووە، لەوانە هەمواركردنەوەی دەستوور و یاسای وڵاتەكەی و رێگەدان بە ناردنی چەك بۆ توركیا، بەوەش سوید ئامادەیە بۆ ئەوەی ببێتە 32 هەمین ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا