ئەهلی حەق: حکومەتەکەی کازمی دەزگا ئەمنییەکانی بۆ خزمەتی ئەمریکا داناوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

حەسەن سالم سەرکردەی بزوتنەوەی عەسائایبی ئەهلی هەق، ئەمڕۆ چوارشەممە حکومەتەکەی مستەفا کازمی تۆمەتبار دەکات بەوەی نیوەی دەزگا ئەمنیەکانی بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا داناوە.

حەسەن سالم لە تویتێکدا دەڵێت، حکومەتێک کە کۆتایی پێدێت، دەبێت گیانی خەڵکەکەی بپارێزێت، کەچی نیوەی دەزگا ئەمنیەکانی خستۆتە خزمەتی باڵیۆزخانەی ئەمریکاوەو دەیانپارێزێت و فەرمانەکانیان جێبەجێدەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، پەیامەکە ڕوونە، تیرۆرکردن و پەسەند کردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و قوربانیانی تەقینەوەکەی بەسرە ئەوەمان پێشان دەدات.

سەرکردەیەکی دیاری ڕێکخراوی بەدر محەمەد مەهدی بەیاتی، جەختی کەوە کردەوە تەقینەوەکەی دوێنێی بەسرە پەنجەمۆری هەواڵگری ئەمریکای هەڵگرتبوو، بە ئامانجی گەڕانەوەی ڕۆیشتنی هێزەکانی ئەمریکا، وتیشی پێویستە حکومەتێکی سەربەخۆ لە هەر پەیوەندییەکی بیانی و ئەمریکی بە خێرایی پێکبهێندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا