پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئێران دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانی بەڕووی گەشتیارانی هەرێمدا داخستووە.
جێی ئاماژەیە، تا ئێستا نازانرێت هۆکاری داخستنی ئەو دەروازەیە بەڕووی گەشتیارانی ئێران لە بەرەی هەرێمی کوردستانەوە چییە.
ئەم بڕیارەی ئێران لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ هەینی فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، هێزی زیاتری زرێپۆش و زەمینییان ناردووەتە سنوورەکانی باکور و باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان.