پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای تێپەڕبوونی 24 کاتژمێر بەسەر شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ژمارەی قوربانیان لە بەرزبوونەوەدان.
میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند،” لە بۆردومانەکانی حەماسدا ژمارەی ئەو کەسانەی کوژراون گەیشتووەتە 300 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش هەزار و 590 کەسی تێپەڕاندووە”.
باسیان لەوەشکرد، لەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە دەیان کەس بە دیل گیراون و بۆ کەرتی غەززە گواستراونەتەوە، کە سەرباز و ئەفسەری پلە باڵایان لەناودایە.
لەبارەی ژمارەی قوربانیانەوە وەزارەتی تەندروستی غەززە ئاشکرایکرد،” لەئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل 256 هاوڵاتی فەڵەستینی کوژراون و 788 کەسیش برینداربوون، کە ژمارەیەکی زۆر منداڵی تێدایە”.