دادگای پێداچونەوە سزای دووساڵ زیندانی بۆ شێروان شێروانی پەسەندکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای پێداچونەوەی هەرێم سزای دووساڵ زیندانی بۆ شێروان شێروانی پەسەندکرد و تانەی پارێزەرانیش بۆ راستکردنەوەی ئەو سزایە رەتکرایەوە.

بەگوێرەی بڕیارێكی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان، كە رۆژی 23-1-2024 دەرچووە، ئاماژەبەوەدراوە، پارێزەرەكانی شێروان شێروانی داوایانكردووە پێداچوونەوە بە بڕیاری سزادانی ناوبراو بكرێت، دوای وردبینیی پێویست دەركەوتووە بڕیاری سزادانی شێروان شێروانی هیچ هەڵەیەكی یاسایی تێدا نییە كە پێویستی بە هەمواركردنەوە بێت، هەربۆیە سزاكەی بەردەوام دەبێت.

پێشتر، دادگای تاوانەكانی هەولێر لە 20-7-2023، بەتاوانی ساختەكردنی بەڵگەنامەی ئاسایی، سزای چوار ساڵ زیندانیكردنی بەسەر شێروان شێروانی سەپاندبوو، بەڵام دوای تانەگرتن لە بڕیارەكە، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان سزای ئەو رۆژنامەنووسەی لە چوار ساڵەوە بۆ دوو ساڵ كەمكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا