بەسرە وەك گەرمترین ناوچەی جیهان تۆمار كرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پارێزگای بەسرە بەرزترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی جیهان تۆمار كرا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئێلدۆرادۆ وێزەر لەگەڵ ئەو شەپۆلە گەرمایەی جیهانی گرتووەتەوە، پارێزگای بەسەر بە گەرمترین ناوچەی جیهان لەسەر زەوی تۆمار كراوە و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە پلەی گەرما 50.8 پلە بووە.

هەر بەپێی هەواڵی ئەو ماڵپەڕٍە كە تایبەتە بە كەشوهەوا، پارێزگای ئەهواز لە باشوری ئێران، دووەم گەرمترین ناوچەی جیهان بووە و پلەی گەرما تیایدا 50.6 پلە بووە.

ئەوەش یەكەم جار نییە بەسرە ببێتە گەرمترین ناوچەی جیهان، لە ماوەی ڕابردووشدا چەند جارێك بەرزترین پلەكانی گەرما لەسەر ئاستی جیهان لەو پارێزگایە تۆماركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا