بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لەگەڵ كەسوكاری قوربانییانی رووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، “دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی رووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە”.

شەوی پێنجشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی رووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە و هاوسۆزی خانەوادە بەڕێزەكانیانین، هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین و خۆمان بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانین”.

‏‎ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە دامەزراوە پەیوەندیدارەكان دەكەم بە ئەوپەڕی دڵسۆزی و خۆنەویستییەوە ئەركەكانیان راپەڕێنن و هەموو تواناكانی خۆیان لەپێناو بەهاناوەچوونی لێقەوماواندا بخەنەگەڕ.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا