لەڕاپەڕین پێنج کەس دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس – ڕاپەڕین

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، پێنج کەس بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکراون.

ڕۆژی یەکشەممە لەڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، هێزەکانیان لەسنوری قەزاکە سێ گەنجیان لەڕەگەزی نێر لەکاتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە و بەگوێرەی ماددەی 30 یاسای ماددە هۆشبەرەکان ڕوبەڕوی دادگا کراونەتەوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا باس لەوەشکراوە، هێزەکانی ئاسایش لەبازگەی دەربەند ـ سەرسیان دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە بڕی زیاتر لەملیۆنێک  دیناری عێراقی ساختە لەجۆری 25 هەزار دیناریان پێگیراوە و بە نیازبوون لە بازاڕەکاندا ساغیبکەنەوە.

No description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا