قوباد تاڵەبانی: گفتوگۆو دانوستان بكرێتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی فەرەنسا تەئكید لەوەدەكەنەوە كە دانوستان بكرێتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی چەقبەستوی پێكهێنانی حكومەت لە عێراق و یەكلاكردنەوەی پۆستە باڵاكان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، پێشوازیكرد لە ئیریك شوڤالیێ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و لە كۆبوونەوەیەكیشدا كە كونسوڵی فەرەنسا ئامادەیبوو، رایگەیاند: پێویستە گفتوگۆو دانوستان بكرێتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی چەقبەستوی پێكهێنانی حكومەت و یەكلاكردنەوەی پۆستە باڵاكان لە عێراق.

بەپێی راگەیەنراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی، لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق كراوە لەبەر رۆشنایی هەلومەرجە ئیقلیمییەكان، جەختیكراوەتەوە لەوەی دەبێت گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بكرێنە بنەمای یەكلاكردنەوەی كێشەكان لەپێناو خێراتركردنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتێك كە لە ئاستی چاوەڕوانی شەقامی عێراقیدا بێت و خزمەتی هاووڵاتیانی بكات.

پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی فەرنساو هەرێمی كوردستان بەشێكی تری كۆبوونەوەكە بووە، جێگری سەرۆك وەزیران ستایشی هەموو هەماهەنگییەكانی فەرەنسای كردوە لەپێناو بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا