هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی شکستیهێنا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک رایگەیاند، ئامانج لە بۆردومانی ناوچەی مەنسور لە بەغدا، بارەگای هەواڵگری عێراق بووە ئەو کاتەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوێ بووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، ئەو موشەکانەی ئاراستەی ناوچەی مەنسور کران ئامانج لێیان بارەگای دەزگای هەواڵگری عێراق بووە نەک ناوچەی سەوز کە باڵیۆزخانەی ئەمریکای تێدایە.

دەشڵێت: هێرشە موشەکییەکە کاتێک ئەنجامدراوە، مستەفا کازمی لە بارەگای دەزگای هەواڵگری عێراق بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک موشەکی کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی مەنسور لە بەغدای پایتەخت کران و چەند زیانێکی ماددی لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا