پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیرەکەی سەدر لە نوێترین بڵاوکراوەیدا دەڵێت، “وەرن بۆ عێراقێکی نوێ، عێراقێک کە تێیدا شوێنکەوتوویی و میلیشیا و داگیرکاری و تیرۆر و گەندەڵی و ماددەی هۆشبەر و چەکی نایاسایی نییە”.
ساڵح محەمەد ئەلعێراقی کە ناسراوە بە وەزیرەکەی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە نوێترین بڵاوکراوەیدا ئاماژەی بەوەکرد، “وەرن بۆ عێراقێکی نوێ، کە تێیدا شوێنکەوتوویی و میلیشیا و داگیرکاری بوونیان نییە، کە تێیدا حزبی تاقیکراوە و تایەفەگەرایی و تاوان و توندوتژی نییە، کە تێیدا شەڕ و دەستگرتن بە دەسەڵاتەوە نییە و نەخۆشی و هەژاری و بێکاری و قاچاخچێتی و وشکەساڵی تێدا نییە”.
لە درێژەی نوسینەکەیدا وەزیرەکەی سەدر دەڵێت، “وەرنە عێراقێکی نوێ، کە تێیدا یاسا بەرکارە و هاووڵاتی ڕێزی لێدەگیرێت و ڕێز لە کەمینەکان دەگیرێت، کە تێیدا دادگا پاکە و ئاشتی بەرقەرارە، حکومەت خزمەتکارە و خەڵکیش خزمەتکراو، کە تێیدا ڕێز لە ئایینەکانی دیکە دەگیرێت و کشتوکاڵ و پیشەسازی دەبوژێنەوە، کە تێیدا دراو و ئابووری بەهێز هەیە.
ئەوەش لەکاتێدایە پێشتر وەزیرەكەی سەدر لە پەیامێکدا 72 كاتژمێر مۆڵەتی دایە لایەنە سیاسییەكان لە پێناو واژۆكردنی رێككەوتنێك بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو نەكەن.