پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق و دادگای فیدڕاڵی بڕیاریانداوە فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕێگەی بانكە فیدراڵیەكانەوە موچەكانیان وەربگرن .
كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بەپێیی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، بەبانكیكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێیی بانكە فیدڕاڵییەكانەوە دەبێت، بەڵام تاكو ئێستا هیچ رێككەوتنێك لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق نییە، چونكە حكومەتی هەرێم سورە لەسەر جێبەجێكردنی هەژماری من .
رونیشیكردەوە، ئەمە درێژە دەكێشێت تا ئەو كاتەی دادگای فیدڕاڵی بەبریاریك ریگەبدات لەڕێگەی هەژماری منەوە موچە بدریت بە فەرمانبەران .