پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێكی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا كۆبووەوە، تێیدا ئاماژە بۆ مەترسییەكانی تیرۆر لە عێراق كرا، كە هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەكە و جیهان بەگشتی، هاوكات ژەنەڕاڵ (جۆن برینانی) وەك فەرماندەی نوێی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دەستنیشانكرا.
لە بەیاننامەیەكی نووسینگەی سەرۆك وەزیراندا هاتووە، مستەفا كازمی لەگەڵ جەنەڕاڵ كینیس ماكنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا و ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كۆبووەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەمەودوا ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا، بۆ راهێنان و مەشقپێكردنی سەربازانی سوپای عێراق دەگۆڕێت، ژەنەڕاڵ (جۆن برینانی) ش وەك سەركردەی نوێی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دەستنیشانكرا.
ماكینزی، رایگەیاند، بوونی سەربازی ئەمەریكا لە عێراق كەم دەكەینەوە، بەڵام لەسەر بنەمای ستراتیژی، كە پابەندییەكان فراوانتر دەبن لە هەر یەك لە بوارەكانی ئەمنی و ئابووری كولتووری.
روونیكردەوە، بڕیاردرا لێژنەیەكی سەربازی لە نێوانی هەردوو لا پێكبهێنرێت، بۆ جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی رێكەوتننامەی ستراتیژی، لە سەرووی هەموویان كۆتایی پێهێنان بە ئەركی سوپای ئەمەریكا لە شەڕكردنەوە بۆ مەشق و راهێنان.