ناتۆ بۆماوەی پێنج ساڵی دیکە لە عێراق دەمێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانانی ناتۆ لە عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە لە وڵاتەکەدا دەمێننەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، جێنی کارینیان رایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە قۆناغی گواستنەوەدایە و لە چەند مانگی داهاتوودا ژمارەیان لە عێراق کەمدەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم گواستنەوەیەدا لە نزیکەوە هاوکاری هاوپەیمانان دەبین، هاوکات، ئامانجی ناتۆ ئەوەیەتەنانەت بە بێ بوونی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیش لە عێراق بە ئەرکەکانی هەستێت.

وتیشی: ئێمە دەمانەوێت بمێنینەوە و ئامانجمان بەدیهێنانی چاکسازییە، دواتریش بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵ عێراق لە پەیوەندیدا دەبین وەکچۆن ئێستا لەگەڵ ئوردندا لە پەیوەندیداین و ماوە ماوە بە شارەزاییەکانی ناتۆ راهێنان بە سەربازەکانیان دەکەین.

کارینیان جەختی لەوە کردەوە، لەسەر داوای حکومەت، وەزیرانی بەرگری لە هاوپەیمانی ناتۆ بەر لە چەند رۆژێک بڕیاریاندا کارەکانی ناتۆ لە عێراق بەرفراوان بکەن لەڕێی زیادکردنی ژمارەی راوێژکاران.

باسی لەوەشکرد، ئەرکی ناتۆ لە عێراق راوێژکارییە نەک سەربازی، هاوکات، لەگەڵ بەرگری عێراق کار دەکات بۆ روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، باشکردنی ئیدارەی توانا مرۆییەکان و راهێنانپێکردنیان، سیاسەت و ستراتیژی، سەرکردایەتی، ژن، ئاشتی و ئاسایش.

لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە، هێزەکانی هاوپەیمانانی ناتۆ لە عێراق ئەرکی راهێنانی سەربازی عێراقیان گرتووەتە ئەستۆ و تا ئێستاش لە ئەرکەکانیان بەردەوامن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا