بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ٪٧٠ی پڕۆژەکانی دیالە دەوەستێنێت

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی یەکێتی بەڵێندەرایەتی پارێزگای دیالە لە عێراق رایگەیاند، کەمبوونەوەی بەهای دیناری عێراقی دەبێتەهۆی وەستانی ٪٧٠ی پڕۆژەکانی پارێزگاکە.

ئیسماعیل بەرهومی سەرۆکی یەکێتی بەڵێندەرایەتی پارێزگای دیالە رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و پەسەندکردنی لەلایەن بانکی ناوەندی، بەڵیندەرانی پارێزگاکەی سەرسام کردووە بەهۆی ئەو زیانە زۆرەی بەریان دەکەوێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هۆکاری ئەو زیانە گەورەیە ئەوەیە، زۆربەی ئەو ماددانەی بۆ پڕۆژەکانیان مامەڵەی پێوەدەکەن لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوردە دەکرێن.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەنموونە لە ماوەی چەند سەعاتێکی دیاریکراودا، نرخی ئاسن بەرزبووەوە بەجۆرێک نرخی یەک تۆن ئاسن لە ٨٠٠ هەزارەوە بۆ ملیۆنێک و ١٠٠ هەزار دینار زیادیکرد.

ئێوارەی رۆژی ٢٠ی کانوونی یەکەم، مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق جەختی لەوە کردەوە، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار داواکاری وەزارەتی دارایی بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا