هەڤاڵ ئەبوبەکر: بەفەرمی نیگەرانی پارێزگامان گەیاندە کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، بەفەرمی نیگەرانییەکانمان گەیاندە کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ بە فەرمیی نیگەرانییەکانی پارێزگای سلێمانیمان، لە بەرامبەر داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا؛ گەیاندە بەڕێز مەمەت مەولوود یاکوت، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان.

وتیشی، دڵنیاییمان لە دۆخی ئارامیی و ئاسایشی سنوری پارێزگای سلێمانی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی داو داوامانکرد، ڕێڕەوی ئاسمانیی بکرێتەوەو دەست بە گەشتە ئاسمانییەکانمان بکرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەڕێزیان پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزانیان گەیاندە پارێزگاری سلێمانی و بەڵێنیاندا کە پەیامەکانمان، بگەیەننە ئەنقەرەو وەزارەتی دەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا