پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سیراج بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە ڕایگەیاند، فەرمانبەری ڕاستەقینە پێویستە شایستەی کارگێڕی و دارایی خۆی وەربگرێت و کاری لەپێشینەی ئەنجومەنەکەمان بەئەلیکترۆنیکردنی دۆسیەی فەرمانبەرانە.
لە لێدوانێکدا بۆ میدیای پارتی سیراج بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی دۆسیەی فەرمانبەران دەستیپێکردووە و لە کابینەی نۆیەمدا پڕۆسەکە تەواودەبێت.
وتیشی، “ئامانجی بەئەلیکترۆنیکردنی دۆسیەی فەرمانبەران شەفافکردن و ئاشکراکردنی ناڕێکییە کارگێڕییەکانە، بەم هەنگاوە فەرمانبەری بندیوار و فەرمانبەری ڕاستەقینە لەیەکتری جیادەکرێنەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو، دۆسیەی کەسیی فەرمانبەران کەموکوڕیی زۆری هەیە و زۆر فەرمانبەریش دۆسیەیان فەوتاوە، بەڵام بەئەلیكترۆنیكردن دۆسیەكان لە فەوتان دەپارێزێت.