پۆڵەتیك پرێس
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە سنوری قەزاکانی پشدەر و ڕانیە سێ كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەردەستگیرکراون.
ڕۆژی یەکشەممە 25ی نیسان لەڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی چوارقوڕنە دوو تۆمەتباریان دەستگیر كردووە كە بڕی 80 گرام ماددەی هۆشبەری كریستاڵ و بڕی 40 گرام ماددەی هۆشبەری هێرۆین و دەمانچەیەكی بێ مۆڵەتیان پێبووە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا باس لەوەشکراوە، لەلایەكی دیكەوە ئاسایشی قەڵادزێ تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردووە كە بڕی 100 گرام ماددەی هۆشبەری لەجۆرەکانی كریستاڵ و هیرۆین و دەمانچەیەكی بێ مۆڵەتی پێ گیراوە .
لێكۆڵینەوەی ئاسایش دەستپێكردوە و هەر سێ تۆمەتبارەكەش بە گوێرەی ماددەكانی 26 و 30 یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەرەکان ڕاگیراون.