لاهور شێخ جەنگی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپەڕاند

پۆڵەتیك پرێس:
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی لەنەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبووەوە، كە ماوەی رابردوو خۆی رایگەیاند، تووشی ڤایرۆسەكە بووە.

میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، وەك پزیشكێكی ئاگادار لە تەندروستی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی ئەمڕۆ (سێ‌ شەممە 18ی ئاب) ئەنجامی پشكنینەكانی خۆشبەختانە دەریانخست، كە پەتای كۆرۆنای بەسەلامەتی تێپەڕاندووە و لە ئیسَتادا بەتەواوی چاكبووەتەوە.

میران محەمەد هەروەها نووسیویەتی: لاهور شێخ جەنگی ئێستا دەتوانێت ئەرك و چالاكییەكانی بەشێوەی ئاسایی بەجێبگەیەنێت، بەهیوام خوای گەورە سەلامەتی و چاكبوونەوە بە هەر هاووڵاتییەكی تریش ببەخشێت، كە دوچاری ئەو نەخۆشییە و هەر نەخۆشییەكی تر بووەتەوە.

هەفتەی رابردوو لاهور شێخ جەنگی تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، كە لەمیانی پەیامێك وتی: خۆشحاڵم بەتووشبوونم بەڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكە بەوە دەتوانم هەست بەو خەڵكە بكەم تووشی ئەو نەخۆشییە بوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا