تەندروستی عێراق: پێشبینیدەکرێت لە عێراق جۆرێکی نوێی پەتای کۆرۆنا بڵاوبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، پێشبینیدەکرێت بەمزوانە لە عێراق جۆرێکی نوێی پەتای کۆرۆنا بڵاوبێتەوە، کە نیشانەکانی لەگەڵ نیشانەکانی ئەنفلۆنزای وەرزی جیاوازییەکی زۆریان نییە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی پەتای کۆرۆنا لە بەشێکی زۆر لە وڵاتان خێراترین جۆری گەشەکردن و بڵاوبوونەوەیە، پێشبیندەکرێت بەمزوانە دەست بە بڵاوبوونەوە لە عێراق بکات و تائێستا هیچ تووشبوونێک دەستنیشان نەکراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا نیشانەکانی زۆر لە نیشانەکانی پەتای وەرزی یان ئەنفۆنزا دەچێت وەک، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، هەستکردن بە ماندوێتی، کۆکە، ئاوی لوت، ماندوێتی جەستە، ئازار و بوونی لەرز، لەدەستدانی هەستی بۆنکردن و تامکردن.

ڕوونیکردەوە، بەهۆی زیادبوونی نەخۆشییەکانی هەناسەدان لەوەرزی زستاندا، ڤایرۆسەکان توانای بڵاوبوونەوەی خێرایان هەیە، جەختیکردەوە وازەرەتەکەیان بەردەوامە لە دابینکردنی ڤاکسینەکانی پێشتر پەسەنکراو، کە کاریگەرییان دژی هەر جۆرێکی پەتا سەلماندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا