دوو وەجبەی دیكەی ڤاكسین دەگاتە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

تەندروستی هەولێر رادەیەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە دوو کاروانی دیکەی ڤاکسینی جۆرەكانی سینۆفارمی چینی و فایزەری ئەمریکی دەگەنە هەرێمی کوردستان.

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی ھەولێر رایگه‌یاند،چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا زیاتر لە نۆ هەزار ژەمە ڤاكسینی سینۆ فارم و دوو هەزار ژەمە ڤاكسینی فایزەری ئەمریكی بگاتە هەولێر، بۆ وەرگرتنی ئەو ڤاكسینانەش 42 هەزار هاووڵاتی ناوی خۆیان تۆماركردوە و زیاتر لە 20 هەزاری دیكەش ڤاكسینەكانیان وەرگرتووە.

دەشڵێت “لەكۆی ئەو سێ جۆرەی ڤاكسین كە گەیشتووەتە هەرێم (2%)ی ھاووڵاتیان ڤاکسینیان وەرگرتووە و کاردەکرێت بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ (20%)ی ھاووڵاتیان ڤاکسین وەربگرن”.

پێشتریش د. هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێسی ئاشكراكردبوو، لەم هەفتەیەدا نزیكەی دوو هەزار ڤاكسینی دیكەیان بەدەست دەگات، هاوڵاتیانیش دەتوانن ناوی خۆیان بۆوەرگرتنی تۆماربكەن.

تائێستا سێ جۆر ڤاكسین بە ناوەكانی سینۆفارمی چینی، ئەسترازینكای بەریتانی و فایزەری ئەمریكی لەهەرێمی كوردستان بەردەستە، هەفتانەش کاروانی ڤاکسینەکان دەگاتە عێراق و لەو ڤاكسینانەش پشكی هەرێمی كوردستانی تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا