باڵێوزێکی نوێی هیندستان لە عێراق جێگیر دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری دەرەوەی عێراق، بەڵگەنامەی متمانەی باڵیۆزی نوێی هیندستانی، لە بەغدا وەرگرت.

لە میانەی ئەو گفتوگۆیەی دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیە دوو قۆڵیەکان کرا، لە نێوان بەغدا و نیودەلهی، فوئاد حسەن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ پراشانت پیسای باڵێۆزی نوێی هیندستان لە عێراق،گفتوگیان کرد دەربارەی خزمەتکردنی گەلەکانیان بە شێوەیەکی دۆستانە

فوئاد حسێن جەختی لەوەش کردوەوە هەموو پاڵپشتیەکی باڵێوزە نوێیەکەی هیندستان دەکەن لە بەغدا.

لەگفتوگۆکەدا باسیان لەوەش کرد، کە بازاری هیندستان یەکێکە لە گەورەترین بازاڕەکان بۆ کڕینی نەوتی عێراق و، هەردوو وڵات دەتوانن هەماهەنگی بکەن لە سیاسەت و بازرگانی و ئابوری ئەمنی وڵاتەکەیاندا، دوای گەڕانەوەی ژیان و کەمبوونەوەی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

پراشانت پیسای باڵێوزی نوێی هیندستان لە عێراق، جەختی لەوە کردەوە هەموو توانای خۆی دەخاتە گەڕ بۆ زیادکردنی هاوکاری نێوان هیندستان و عێراق. لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا