عێراق مۆڵەتی هەڵگرتنی چەك بە رۆژنامەنووسان دەدات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕێوشوێنی نوێی بۆ ئاسانكاریكردن لە پێدانی مۆڵەتی چەك هەڵگرتن راگەیاند و ئاماژە بەوەشدەكات، ڕۆژنامەنووسان و پارێزەران و خاوەنكارەكان لەلایەن یاساوە ڕێگەپێدراون مۆڵەت بۆ هەڵگرتنی چەك وەربگرن.

خالید مەحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ڕێوشوێنی نوێی بەدەستهێنانی مۆڵەتی چەك هەڵگرتن دەركراوە و هاوكات سزای یاسایش بەسەر ئەو كەسانەدا دەچەسپێنن كە چەكی بێمۆڵەت هەڵدەگرن.

باسی لەوەشكردووە،داواكاری وەرگرتنی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەك، لە وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لەسەر دەدرێت ودواتر دواتر لەڕێگەی پەیوەندییەوە ئەو كەسانە ئاگادار دەكرێنەوە كەداواكاری بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی چەكیان پێشكەش بە وەزارەتی ناوخۆ كردووە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاند، ڕۆژنامەنووسان و پارێزەران و خاوەنكارەكان بەپێی یاسا ڕێگەپێدراون مۆڵەت بۆ هەڵگرتنی چەك وەربگرن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە زۆر جار بەهۆی كارەكانیانەوە ڕووبەڕووی مەترسی و هەڕەشە دەبنەوە.

هاوكات ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە پێش وەرگرتنی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەك، پشكنینی پزیشكی و دەرونی بۆ ئەو كەسانە بكرێت كە داوای مۆڵەتەكە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا