ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا تۆماردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ دیاریكردنی رسوماتی ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەی بەشێوەی نایاسایی هێنراونەتە عێراق.. بەگوێرەی ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بێت، سەرەتا بڕێك پارە بۆ ڕسوماتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دیاریدەكرێت، پاشان تۆماردەكرێت.

رۆژی پێنجشەممەش وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، ژمارەی ئۆتۆمبێلەكانی عێراق لە ساڵی 2020 بۆ زیاتر لە حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێل بەرزبووەتەوە.

لەوبارەیەوە دەزگای ئاماری سەربە وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، ژمارەی ئۆتۆمبێلەكانی كەرتی گشتی بەوانەی هەرێمی كوردستانیشەوە، لە ساڵی 2020 حەوت ملیۆن و 26 هەزار و 106 ئۆتۆمبێلی تێپەڕاندووە.

ئەوەش هاتووە، ئەم ژمارەیە بە بەراورد بە ساڵی 2019 بەڕێژەی %2 زیادیكردووە و لەو ساڵەدا ژمارەی ئۆتۆمبێلەكانی عێراق شەش ملیۆن و 888 هەزار و 201 ئۆتۆمبێل بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا