لەدیالە کۆمەڵەیەکی تیرۆرستی دەستگیردەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسی هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، “تەواوی ئەندامانی کۆمەڵەیەکی تیرۆرستی کە هەستاون بە چاندنی بۆمب لەپارێزگای دیالە دەستگیرکراون”.

لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی ئاژانسی هەواڵگری ئاماژەی بەوەکرد، “بەسەرپەرشتی و چاودێری مەیدانی دەستەی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لەوەزارەتی ناوخۆ، کۆمەڵەیەکی چوار کەسی تیرۆرستی هەڵوەشێندراوەتەوە کە تایبەتمەند بووە بە چاندنی بۆمب لەپارێزگای دیالە”.

بەپێی بەیاننامەکە، ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی و پێداویستی جێبەجێکردنی ئەرکە تیرۆرستییەکانی ئەو کۆمەڵەیە دەستیان بەسەرداگیراوە و لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک لەجۆری کیا کە بۆمب و ئەندامەکانیان پێگواستووەتەوە.

ئەوەش هاتووە، ئەو کەسانە لەمیانی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانیان بەوەدا ناوە کە سەربە ڕێکخراوی چەکداری داعشن و لەژمارەیەک ئۆپەراسیۆندا بەشداریانکردووە کە بەمەبەستی بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان جێبەجێکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا